کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسی ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
ده‌زگای چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه به کاتی خۆجێی بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7 پله به پـێوانه‌ی ڕێـخته‌ر له ناوچه‌یه‌کی داوه که 195 کیلۆمه‌تر له باکوری هه‌رێمی پاپـواوه دوره و له قۆڵایی 29 کیلۆمه‌تر له ژێر ئاوی ئۆقیانوسـدا. به دوایدا به لایه‌نی که‌م 5 بومه‌له‌رزه‌ی دیکه ڕوویانداوه که گوڕه‌کانیان له نێوان 6.4 و 4.9 پـله بووه.
زیاتر له 20 خانووبه‌ره له ناوچه‌ی یاپـێن داڕماون و ته‌رمی 2 که‌س له ژێر داروپهردوهکاندا ده‌رهێنراونه‌ته‌وه.
له ڕۆژئاوای ناوچه‌ی سولاوسیش که بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5.3 لێی دا یه‌ک که‌سیش له‌وێ گیانی له‌ده‌سـتدا.
ئاژانسی چاودێری که‌ش و هه‌وای ئه‌نده‌نوسی هه‌ر زوو پاش بومه‌له‌رزه‌ی یه‌که‌م ئاگاهی له مه‌ترسی ڕوودانی سونامی دا.
کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له پاپـوا ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ بومه‌له‌رزه‌ی یه‌که‌مدا مه‌ترسی ڕوودانی سونامی چووه دڵی خه‌ڵـکه‌وه و هه‌موو ماڵ و حاڵی خۆیان جێـهێشـتووه و به‌ره‌و شوێنه به‌رزه‌کان هه‌ڵهاتوون.