Accessibility links

ئەندەنووسیا 9 کەس دەستگیردەکات بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی


کاربەدەستانی ئەندەنوسیا دەڵێن 9 کەسی چەکداریان لە جاکرتای پایتەخت دەستگیرکردووە بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی خۆکوژی لە دژی هێزەکانی پـۆلیس.

دیدی براشیتو گوتەبێژی پـۆلیسی نیشتمانی ئەندەنوسیا ئەمڕۆ دووشەممە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند، 6 کەس لە ناوچەی بیکاسی جاکرتا و 2 کەس لە باکوری جاکرتا و کەسێک لە ڕۆژئاوای جاکرتا لەلایەن هێزەکانی دژە تێرۆرەوە دەستگیرکران.

گوتیشی هێزەکانی دژە تێرۆر بۆمبێکی 500 گرامییان لە ماڵی یەکێک لە تۆمەتبارەکان دۆزیوەتەوە لەگەڵ نامەیەکی ماڵئاوایی تۆمەتبارەکە کە بەنیازبووە هێرشێکی خۆکوژی بکاتە سەر بنکەیەکی پـۆلیس.

پـۆلیس دەڵێت پـێدەچێت ئەم کەسانە ئەندامی گروپی تێرۆرستی ناسراو بە "جەماعەت ئەنشوروت دەولە"ی سەر بە داعش بن.

XS
SM
MD
LG