Accessibility links

پارتی سەرۆک وەزیری هیندستان هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی وڵاتەکەی دەباتەوە


سەرۆک وەزیری هیندستان سەرکەوتنی پارتەکەی (بهاراتیا جاناتا) ڕاگەیاند لە هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی وڵاتەکەی، پاش ئەوەی ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان نیشانی دا ئەم پارتە نەتەوەیـیە نزیکبووەتەوە لەوەی ببێتە زۆرینە لە پەرلەماندا.

ناریندرا مۆدی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێگەی تویتەرەکەی سوپاسی خەڵکی وڵاتەکەی کرد و نووسیویەتی"پـێکەوە گەورە دەبین. پـێکەوە گەشە دەکەین. پـێکەوە هیندستانێکی بەهێز و گشتگیر بنیاددەنێن. جارێکی دیکە هیندستان سەرکەوت."

بەپـێی ئەنجامە سەرەتایـیەکان بهاراتیا جاناتا و هاوپەیمانەکانی نزیکەی 50 کورسی زیاتریان بەدەستهێناوە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پـێشوو، بەڵام هێشتا لە ئەنجومەنی سینات پـێویستیان بە زۆرینە هەیە تاوەکو بتوانن پـرۆژە یاساکانیان بە ئاسانی تێپەڕێنن.

ڕاهول گاندی ڕێبەری کۆنگرەی نیشتمانی هیندستان کە پارتی سەرەکی ئۆپـۆزسیۆنە، پـیرۆزبایی لە ناریندرا مۆدی و پارتەکەی کرد.

هەروەها عومران خان سەرۆک وەزیری پاکستان ئەویش پـیرۆزبایی ئاڕاستەکردن سەرەڕای ئەو گرژیـیانەی لە نێوان وڵاتەکانیاندا هەیە.

XS
SM
MD
LG