Accessibility links

بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە هندستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدەدەن


پۆلیسی ویلایەتی پەنجابی هندستان و گەواهدەران دەڵێن شەمەندەفەرێک بە خێراییەکی زۆر لە باکوری هندستان دەیان کەس دەکات بەژێرەوە و تێدەپەڕێت، لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 50 کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی تریش برینداربوون.

خەڵکی لەسەر ڕێڕەوەی ئاسنینی شەمەندەفەرەکە و دەوروبەری وێستگەی "ئەمرستەر" کۆبووبوونەوە بۆ بینینی فیستیڤاڵی ئاینی "دەسشێرا" وە کاتێک ئەو شەمەندەفەرە هاتبوو گوێیان لە دەنگی زەنگەکەی نەبووبوو.

سەرۆک وەزیری هندستان نارێندرا مودی پرسەی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیان ڕاگەیاند و لە پەیامێکی تویتەردا نوسیویە " زۆر دڵگرانم بەو ڕووداوی شەمەندەفەرەی ئەمرستەر. ئەو تراژیدیایە زۆر دڵتەزێنە. لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئەوانە دەکەم کە خۆشەویستەکانیان لە دەستداوە و نزا دەکەم بۆ بریندارەکان بە زووترین کات چاکببنەوە."

XS
SM
MD
LG