Accessibility links

هندستان ناڕەزایی توند دەردەبڕێت بەرامبەر لێدوانەکانی ئەرۆغان سەبارەت بە کشمیر


ڕاڤیش کومار گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هندستان
ڕاڤیش کومار گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هندستان

وەزارەتی دەرەوەی هندستان باڵیۆزی تورکیای لە وڵاتەکەی بانگهێشتکرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە هەرێمی کشمیری هندستان.

ڕاڤیش کومار گوتەبێژی وەزارەتە ئەمڕۆ دووشەممە گوتی شاکر ئوزگان باڵیۆزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەت کراوە و بە فەرمی ناڕەزایی توندی هندستانی پێ دراوە سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەردۆغان.

گوتی لێدوانەکانی ئەردۆغان نە ڕەنگدانەوەی مێژوویی بوون و نە دیپـلۆماسیـیانە بوون، بەڵکو نمونەیەکی دیکەیە لە دەستێوەردانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە، وە ئەمەش بۆ هندستان بە هیچ شێوەیەک جێی قبوڵ نیـیە.

هوشداریشی دا کە ئەم جۆرە لێدوانانە کاریگەری زۆر خراپـیان دەبێت لەسەر پەیوەندیـیەکانی هەردوو وڵات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی لە پەرلەمانی پاکستان گوتی "خەباتی گەلی کشمیر وەکو خەباتی گەلی تورکە لە دژی هەژمونی بیانی لە میانەی شەڕی جیهانی یەکەمدا."

گوتیشی ڕەوشی کشمیر ڕووی لە خراپی کردووە بەهۆی ئەو گۆڕانکاریـیە بنەڕەتیانەی نیودەلهی لەو ناوچەیە کردوونی، بۆیە تورکیا لەگەڵ گەلی کشمیردایە.

XS
SM
MD
LG