پـۆلیس له ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی ماوی کارێـکی وایان کردووه که بووه‌ته مایه‌ی ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له هێڵه‌که‌ی و پاشـان خۆی بدات به شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی دیکه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 80 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که ڕۆژی هه‌ینی له شـاری کولکه‌تای باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌وه به‌ره‌و شـاری مۆمبای له ڕۆژئاوا به‌ڕێـکه‌وتبوو و له نزیـک شـارۆچکه‌ی ساردیهای شوێنی سه‌رسه‌ختی ماویـیه‌کان له هێڵه‌که‌ی ده‌رچووه و که‌وتۆته سه‌ر هێڵێـکی ته‌نیشـتی و پاشـان له‌گه‌ڵ شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی بارهه‌ڵـگر به یه‌کیان داوه.
سه‌رۆکی پـۆلیسی سـتانی ڕۆژئاوای به‌نگال (بهوپینده‌ر سینگ) ده‌ڵێت ڕوون و ئاشـکرایه که ماویـیه‌کان ئه‌م کاره تێـکده‌رانه‌یان کردووه. ده‌شڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس بڵاوکراوه‌کانی کۆمه‌ڵێـکی ماویان له شـوێنی ڕووداوه‌که دۆزیوه‌ته‌وه که به خۆیان ده‌ڵێن (کۆمیته‌ی گه‌ل له دژی کاره دڕنده‌یـیه‌کانی پـۆلیس) و به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له ڕووداوه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام ئاژانسی پـریس تروستی هیندسـتان (Press Trust of India) له زاری گوته‌بێژێـکه‌وه بڵاویده‌کاته‌وه که ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ده‌سـتیان له ڕووداوه‌که‌دا نیـیه.