ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هیندسـتان ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی حکومه‌ت له مه‌سه‌له‌ی تێـکشـکانی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی هیندسـتان ئه‌وه‌ی له مانگی پـێـنجدا که‌وته خوارێ و تیایدا 158 که‌س کوژران له ئه‌نجامی خه‌وتنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی بووه.
ڕاپـۆرته‌که که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی دادگاوه ئه‌نجام دراوه گه‌یشـتۆته ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌وان زلاتکۆ گلوسیکا زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و سێ کاتژمێری فڕینی له دوبه‌یه‌وه تا مانگالۆر نووستووه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هیندسـتان ده‌شڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌که که هێشـتا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه ده‌ریخستووه فڕۆکه‌وانه‌که کاتێـک هۆشی هاتۆته‌وه به‌ر خۆی که ماوه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له به‌رده‌مدا بۆ نیشـتنه‌وه نه‌مابۆوه.
فڕۆکه‌که که هی هێڵی ئاسـمانی ئێکسپرێسی هیندسـتان بوو ڕێڕه‌وی فڕۆکه‌خانه‌که‌ی تێپه‌ڕکردبوو له‌و کاته‌ی ویستبووی له فڕۆکه‌خانه‌ی مانگالۆر بنیشێته‌وه و که‌وتۆته خواروی دۆڵێـک و پاشـان ئاگری گرتووه. هه‌شت که‌س له‌و ڕووداوه‌دا ڕزگاریان بوو.
که‌وتنی ئه‌م فڕۆکه‌یه یه‌کێـک بووه له کوشـنده‌ترین ڕووداوی که‌وتنی فڕۆکه له مێژووی هیندسـتان. سـاڵی 1996 دوو فڕۆکه له‌سه‌ر ئاسـمانی نیوده‌لهی به یه‌کیان دا و له ئاکامدا 349 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.