سه‌رۆک وه‌زیری هیندسـتان ڕووبه‌ڕووی توڕه‌بوونێـکی جه‌ماوه‌ری زۆر بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پـیاز. ده‌ڵێت ده‌بێت ڕێوشوێنی کاریگه‌ر بگیرێنه‌به‌ر بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌و نرخه بۆ ئاسته نزمه‌کانیدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی هیندی گوتیان سه‌ره‌ک وه‌زیر مانمۆهان سینگ نێگه‌رانی زۆری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی ئه‌و به‌رزبوونه زۆره‌ی نرخه ده‌بێت هه‌نگاوی به په‌له‌ی به دوادا بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی پـیاز بووه به زیاتر له دوو هێنده به‌هۆی که‌می له بازاڕه‌کاندا ئه‌ویش له ئاکامی ئه‌و بارانه زۆره نائاسایـیانه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای هیندسـتانی گرته‌وه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن که‌می پیاز له بازاڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌مبار و قۆرغکردنی بازرگانی پـێی.
هاوکات ده‌ڵێن بازرگانه هیندیـیه‌کان ده‌سـتیان کردووه به هاورده‌کردنی پـیاز له پاکسـتانی دراوسێ. نرخی پـیاز له زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی هیندسـتان له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له 0.77 دۆلار بووه به 1.77 دۆلار بۆ هه‌ر کیلۆگرامێـک.
هیندسـتان له کاتی ئاسایـیدا ئه‌و پیاز بۆ پاکسـتان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده ده‌کات.