دادگایه‌کی هیندی له ڕۆژی دووشه‌ممه پـیاوێـکی پاکسـتانی به تاوانبار زانیوه به‌هۆی به‌شـداربوونی له هێرشه‌کانی سـاڵی 2008 له شـاری هیندسـتانی مۆمبای که بووه هۆی کوشـتنی 166 که‌س.
محه‌مه‌د ئه‌جمه‌ل قه‌سـاب که ته‌نها که‌سێـکی به زیندوو ماوه له پـیاوه چه‌کداره‌کان ڕووبه‌ڕووی 86 تاوان بووه له نێوانیان کوشتن و شه‌ڕی دژ به هیندسـتان.
دادگا هیندیـیه‌که دوو هیندسـتانی به یارمه‌تیدان له پـلانی هێرشه‌کان تاوانبارکرابوون بێ گوناح بڕیاری له‌سه‌ر داون.
له ده‌می هێرشی ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی سێ ڕۆژیـیه‌که‌دا 10 پـیاوی چه‌کدار به چه‌کی قورس به‌سه‌ر چه‌ندین شـوێندا له بۆمبای هێرشـیان بردبوو، له نێوانیان دوو هوتێڵ، ناوه‌ندیـیه‌کی جووه‌کان و ڕێسـتورانێـکی ناوبانگ.
وه‌زیری ناوخۆی هیندسـتان وتی بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه په‌یامێـکه بۆ پاکسـتان که نابێت تێرۆر بۆ هیندسـتان بنێرێت.