Accessibility links

ڕۆیتەرز: هیندستان ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگرتنی هاوردەی نەوت لە ئێران


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەپـێی دوو سەرچاوە، وەزارەتی نەوتی هیندستان داوای لە پاڵاوگەکانی وڵاتەکەی کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ حاڵەتی زۆر کەمکردنەوە یان هەر بڕینی تەواوی هاوردەی نەوت لە ئێرانەوە لە پاش مانگی دەی ئەمساڵدا.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ پـێنجشەممە هەیڵی نیکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هیندستان کرد بە پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ ئێراندا بچێتەوە و بەر لە سەپاندنی سزا نوێیـەکانی ئەمەریکا بەسەر تاراندا هاوردەی نەوت لە ئێران ڕابگرێت.

جێی ئاماژەیە هیندستان کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 1.25 ملیار کەسە، یەکێکە لە کڕیارە سەرەکیـیەکانی نەوتی ئێران. بۆیە ئەگەربێت و هیندستان ئەم هەنگاوە بنێت، ئەوا تاران دووچاری گورزێکی دیکەی گەورەی ئابوری دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG