به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی ئنته‌رنێت و مۆبایلی هیندسـتان که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، پـێشـبینی ده‌کرێت له ماوه‌ی که‌متر له 2 سـاڵدا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له هیندسـتان ئنته‌رنێت به‌کارده‌هێنن له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا زیاتر ببێت.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له مانگی نۆدا ژماره‌که له هیندسـتان گه‌یشـتووه‌ته 112 ملیۆن که‌س، به‌وه‌ش ده‌بێته سـێـیه‌مین وڵات له پاش چین و ئه‌مه‌ریکادا.
ده‌شڵێت به‌کارهێنانی ئنته‌رنێت به تایبه‌تی له‌و ناوچانه زیادیکردووه که خه‌ڵکه‌که‌ی داهاتی که‌میان هه‌یه و هه‌روه‌ها له ناوچه گوندنشینه دورده‌سته‌کاندا.
له لێـکۆڵینه‌وه‌که‌دا هاتووشه که‌وا خه‌ڵـکی له ناوچه شـارسـتانیـیه‌کان ده‌چنه سه‌ر ئنته‌رنێت بۆ ئیمه‌یڵ و چوونه ناو تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به خوێندن، به‌ڵام له ناوچه گوندنشینه‌کان جگه له ئیمه‌یڵ بۆ زانیاری گشتی و گوێگرتن له گۆرانی و بینی ڤیدیۆ و وێنه سوودی لێ‌وه‌رده‌گرن.