Accessibility links

هیندستان داخستنی وڵاتەکە درێژ دەکاتەوە و توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 10,000 کەسی تێپەڕاند


هیندستان تاوەکو 3 ی مانگی پێنج داخستنی وڵاتەکەی درێژکردەوە لەکاتێکدا ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا 10,000 حاڵەتی تێپەڕاند، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی سێ هەفتەیە وڵاتەکە داخراوە.

سەرۆک وەزیری هیندستان ناریندرا مۆدی لە وتارێکدا وتی ئەم ڕێوشوێنانە بۆ ڕیگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەدا، بەڵام وتیشی هەفتەی داهاتوو هەندێک لە ڕێوشوێنەکان لەو ناوچانەدا کەم دەکرێنەوە کە زیانی زۆریان بەرنەکەوتووە و ڕێگە بە چالاکییە سەرەکیەکان دەدرێن.

وتی " تاوەکو 3 ی مانگی پێنج دەبێت هەموو هیندییەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، داوا لە هەموو هیندییەکان دەکەم ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەدا."

بەپێی بەیاننامەکانی حکومەتی هیندستان ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا گەیشتۆتە 10,363 کەس و 339 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG