ڕێبه‌رانی چین و هیندسـتان قایل بوون له‌سه‌ر زیادکردنی ئاسـتی بازرگانی و کارکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن متمانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که بنیاتبکه‌نه‌وه.
وین ژیاباوی سه‌رۆک وه‌زیرانی چین و مانمۆهان سینگی هاوتا هیندسـتانیـیه‌که‌ی دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانیان له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له نیو ده‌لهیـیه‌وه ڕایانگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاسـتی بازرگانی به بڕی 100 ملیار دۆلار ساڵانه هه‌تاکو سـاڵی 2015 زیادبکه‌ن، که ئه‌وه‌ش ده‌بێته 40 ملیۆن دۆلاری زیایه له ئاسـتی ئێسـتاکه‌ی بازرگانی نێوان ئه‌و دوو زلهێزه ئابوریـیه‌دا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبه‌شی هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌که که هه‌روه‌ها قایل بوون له‌سه‌ر کارکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بۆشایی بازرگانی که هه‌نووکه له به‌رژه‌وه‌ندی چینه.
به‌ڕێز وین جه‌ختێـکی سه‌ره‌کی کردۆته سه‌ر بازرگانی له میانه‌ی گه‌شـته‌که‌ی که سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و هه‌روه‌هاش شـانده‌یه‌کی له نزیکه‌ی 300 به‌رپـرسـانی کارداری له‌گه‌ڵ خۆیدا هاوردووه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که‌وا کۆمپانیاکانی چین و هیندسـتان ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی نوێی کارداری به بڕی 16 ملیار دۆلاریش مۆرده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها خۆی و به‌ڕێز سینگ قایل بوون له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکیـیه‌کانی له مێژه‌وه له نێوانیاندایه سه‌باره‌ت به سـنووره هاوبه‌شه‌کانیان.
ڕێبه‌ره‌که‌ی هیندسـتان گوتی هاوکارێـکی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که ئاشـتی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری و گه‌شه‌پـێدانی له ئاسـیا و هه‌روه‌ها هه‌موو جیهانی لێـده‌که‌وێته‌وه.