سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چین وین ژیاباو به سه‌ردانێک گه‌یشتۆته هیندستان به مه‌به‌ستی بنیاتنانی ڕایه‌ڵه‌ی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات که ئابوریان گه‌شه‌ی کردووه .
به‌ڕێز وین ئه‌مڕۆ به یاوه‌ری شاندێکی پتر له 300 که‌س له به‌رپرسانی کارداری گه‌یشته نێودهلهی.
پێشبینی ده‌کرێت هه‌ردوو لایه‌ن چه‌ندان سه‌ودای بواره‌کانی بانقی و وزه و هه‌روه‌ها ژێرخانی ئابوری مۆربکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، بازرگانی نێوان هیندستان و چین له برهودابووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مساڵ بگاته بڕی 60 ملیار دۆلار. هاوکات هیندستان خۆشحاڵ نیـیه به هۆی زیادبوونی له‌نگی بازرگانی خۆی له گه‌ڵ چیندا و هه‌روه‌ها هیندستان جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستگه‌یشتنی زیاتری به بازاڕه‌کانی چینی‌دا ده‌کات.
له ودهمهی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چینی سبه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتای هیندی مانموهان سینگ کۆده‌بێته‌وه، پێده‌چێت ناهاوسه‌نگی بازرگانی باسی لێوه بکرێت. هه‌روه‌ها پێشبینیش ده‌کرێت هه‌ردوو رابه‌ر وتووێژ له‌سه‌ر ناکۆکی نێوانیان له سه‌ر خاک بکرێت ، واته له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌شیان ئه‌وه‌ی دوای چه‌ندان ساڵ له دانوستاندن هێشتا هه‌ر چاره‌سه‌رنه‌کراوه.
هه‌روه‌ها گرژیه‌کی دیکه‌ی مێژوویی نێوان هیندستان و چین، مه‌سه‌له‌ی بوونی دهلهیلامای رابه‌ری روحی تبتیـیهکانی دوره وڵاته له هیندستان.