هێزه‌کانی پۆلیس له هیندستان 3 که‌سیان بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌ستگیرکردووه و هه‌روه‌ها وێنه‌ی به ده‌ست نه‌خشه‌کێشراوی 2 گومانلێکراویان بڵاوکردووه‌ته‌وه به گومانی په‌یوه‌ندیان به ته‌قینه‌وه کوشنده‌که‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی داگای باڵا له شاری " نیو ده‌لهی" ئه‌نجامدرا.
به لای که‌م یه‌کێک له‌وانه‌ی هه‌نوکه له گرتوخانه‌ی پۆلیسدایه خاوه‌نی قاوه‌خانه‌یه‌کی ئنته‌رنێته له هه‌رێمی که‌شمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان . به‌رپرسانی پۆلیسی هیندی لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که ئایا میلیتانه‌کانی سه‌ر به تۆڕی قاعیده ئه‌و قاوه‌خانه‌یه‌ی ئه‌م ده‌ستگیراوه‌یان باکا‌رهێنابێت و له‌وێوه به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌یان له ڕێی ئنته‌رنیته‌وه بڵاوکردبێته‌وه ، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی کوژرانی 12 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 76 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
به ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌نجامدانی کاری ته‌قینه‌وه‌که دوێنێ، به‌رپرسانی هیندی ئیمه‌یڵێکیان له گروپی ناسراو به حه‌ره‌که‌تی جیهادی ئیسلامی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو ، تیایدا هوشیاری ده‌ده‌ن که دادگاکانی دیکه‌ی هیندستان ده‌کرێنه ئامانج ، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هیندی ئه‌و سزای مه‌رگه پوچه‌ڵنه‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پیاوه‌ی به تێوه‌گلانی به هێرشی ساڵی 2001 ی کرایه سه‌ر ته‌لاری په‌رله‌مانی هیندی حکومی مه‌رگ دراوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، مانموهان سینگی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی هیندستان کاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی سه‌رزه‌نشت کرد و به کارێکی ناجوامێرانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا و داواشی له هاوڵاتیانی هیندی کرد یه‌ک‌ڕیز بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی به‌دکاری تێرۆریزم بده‌نه‌وه.
هاوکات سه‌رۆکی پاکستانی عاسف عه‌لی زه‌رداری و سه‌ره‌ک وه‌زیران یوسف ره‌زا گیلانی ئه‌وانیش کاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی هیندستانیان مه‌حکوم کرد و هیواشیان خواست ئه‌نجامده‌رانی کاره‌که راپێچی دادگا بکرێن .