ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندسـتان فه‌رمانیان به کۆمپانیای خزمه‌تگوزاری مۆبایلی بلاکبێری BlackBerry داوه هه‌تا کۆتایی ئه‌م مانگه ڕێـگه‌ی چاودێریکردنی ناردنی ئیمه‌یڵ و په‌یامی مۆبایلی بلاکبێریان پـێ‌بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له به‌رده‌م مه‌ترسی داخسـتنی خزمه‌ته‌کانیاندان له وڵاته‌که‌یاندا.
پـێشـتر ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندسـتان کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا حکومیـیه‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌لیکترۆنی وڵاته‌که‌یاندا ئه‌نجام دا به مه‌به‌سـتی وتووێژ سه‌باره‌ت به به‌ربه‌سـتکردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریـیانه ئه‌گه‌ر کۆمپانیای بلاکبێری وه‌ڵامی نیگه‌رانیـیه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی هیندسـتان نه‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت گوتبوویان کۆمپانیاکانی هه‌ردوو مۆبایلی بلاکبێری و ڕیسێرچ ئن مۆشن دروستده‌که‌ن مۆڵه‌تی هه‌تا کۆتایی ئه‌م مانگه‌یان پـێدراوه بۆ جێبه‌جێـکردنی داواکاریـیه‌کانیان ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌زگاکانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی هیندسـتان به شێوه‌یه‌کی قانوی خزمه‌ته‌کانی ئیمه‌یڵ و په‌یامی مۆبایڵی ئه‌و جۆره مۆبایڵانه داده‌خه‌ن.
هیندسـتان ده‌ڵێت نیگه‌رانیـیه‌کانیان بریتین له‌وه‌ی که کارێـکی ئێجگار گرانه لایه‌نی سێهه‌م چاودێری ئه‌م په‌یامانه بکات که له لایه‌ن مۆبایڵی بلاکبێریـیه‌وه ده‌نێردرێن که ڕه‌نگه له لایه‌ن میلیتانه‌کانیشه‌وه به‌کاربهێنرێن.