حکومه‌تی هیندسـتان فه‌رمانی داوه هه‌رچی مریشـکه له ویلایه‌تی ڕۆژئاوای به‌نگال له‌ناوبـبرێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌وێ.
حکومه‌تی فیدراڵی هیندسـتان ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌و خۆراکانه‌شی له هێلکه و مریشـکی ئه‌و گوندانه دروسـتکراون که تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر نمونه‌ی مریشه‌که‌کانیان نیشـانیان داوه دووچاری ڤایرۆسی H5 بوون، ده‌بێت له‌ناوبـبرێن.
ڕۆژئاوای به‌نگال پـێشـتریش ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه.
مانگی ڕابردوو ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ خۆراک و کشتوکاڵ ئاگاهی دا سه‌باره‌ت به شیانی سه‌رهه‌ڵـدانه‌وه‌ی ڤایرۆسه کوشـنده‌کانی باڵنده، له‌وانه جۆرێـک که له ئاسیا و و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه بڵاوده‌بێته‌وه.