Accessibility links

کارگه‌یه‌کی نوێی هیندی ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌رزانترین ئۆتۆمبیل له‌ جیهاندا


کارگه‌یه‌کی نوێی هیندی ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌رزانترین ئۆتۆمبیل له‌ جیهاندا
کارگه‌یه‌کی نوێی هیندی ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌رزانترین ئۆتۆمبیل له‌ جیهاندا

له‌وانه‌یه‌ به‌م زووانه‌ بۆ خه‌ڵـکی هیندسـتان بڕه‌خسێت هه‌رزانترین ئۆتۆمبیل له‌ جیهاندا بکڕن.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کۆمپانیای مه‌زنی Tata Motors ی هیندی کارگه‌یه‌کی نوێی خۆی له‌ ویلایه‌تی گوجه‌رات کرده‌وه‌ بۆ زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیلی جۆری نانۆ Nano . چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌م کارگه‌یه‌ سـاڵانه‌ 250 هه‌زار ئۆتۆمبیلی نانۆ به‌رهه‌م‌بهێنێت.

کارگه‌یه‌کی نوێی هیندی ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌رزانترین ئۆتۆمبیل له‌ جیهاندا
کارگه‌یه‌کی نوێی هیندی ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌رزانترین ئۆتۆمبیل له‌ جیهاندا

نانۆ هه‌روه‌ها به‌ ئۆتۆمبیلی گه‌ل ناسـراوه‌ و نرخه‌که‌ی ته‌نها 2200 دۆلاره‌. سـاڵی ڕابردوو به‌ تیر و پشک 100 هه‌زار ئۆتۆمبیلی لێـفرۆشـراوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا ته‌نها 30 هه‌زاری گه‌یشـتۆته‌ ده‌سـتی گڕیارانی.

کۆمپانیای تاتا خوازیاربوو ئۆتۆمبیلی زیاتری نانۆ به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ڵام له‌ شـاری سینگه‌ری ویلایه‌تی بنگالی ڕۆژئاوای هیندستان ناچار کرا کارگه‌یه‌کی خۆی که‌ له‌وه‌دا بوو ته‌واوبێت دابخات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و ناڕه‌زایی‌یه‌ توندانه‌ی له‌ لایه‌ن جوتیارانی ناوچه‌که‌وه‌ ئاڕاسته‌یان کرا.

تاتا ده‌ڵێت کارگه‌ نوێـیه‌که‌ی که‌ له‌ شـاری سه‌ناند دایمه‌زراندووه‌ ڕه‌نگه‌ کار بۆ نزیکه‌ی 10 هه‌زار که‌س بدۆزێته‌وه‌.

له‌ ئێسـتادا ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبیله‌ بۆ ناو هیندستان دروسـتکراوه‌، به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌ی کۆمپانیاکه‌دایه‌ که‌ له‌ ئاینده‌دا بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاشی هه‌نارده‌ بکات.

شـایه‌نی باسه‌ ئۆتۆمبیلی نانۆ درێژێـکه‌ی نزیکه‌ی 3 مه‌تره‌ و پانیـیه‌که‌ی له‌ 2 مه‌تر که‌متره‌. چوار ده‌رگایی‌یه‌‌ و شوێنی دانیشـتنی 5 که‌سی هه‌یه‌ و خێرایی‌یه‌که‌ی ده‌گاته‌ 105 کیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێـکدا.

XS
SM
MD
LG