خۆپێشاندانی دژ به پێشنیازی دانانی سازگه‌ی ناو‌کی له ڕۆژئاوای هندستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیاتر بوو، له کاتێکدا خۆپیشانده‌ران هێرشیان کرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کی خۆجێی و گڕیان له پاسه‌کان به‌ردا.
پارتی شێڤ سینای ئۆپۆزسیۆن داوای مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری کردووه پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه پۆلیس له شاره‌کانی جێتپوور و مه‌هاراشترا ته‌قه‌یان به نێو خۆپیشانده‌راندا کرد و له ئاکامدا که‌سێک کوژرا.
شارۆچکه‌کانی نزیک ئه‌و شوێنانه‌ش خۆپێشاندانی دژ به‌و پێشنیازه کراوه و نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی ناوکیان له هه‌رێمه‌که هه‌یه ئه‌مه‌ش دوا به‌دوای قه‌یرانه ناوکییه‌که‌ی ژاپۆن به‌هۆی لێچوونی تیشکه ناوکییه‌کان له ڕیاکته‌ره‌کانی به‌هۆی بوله‌رزه‌و سونامییه‌که وه زیانی پێگه‌یشتبوو.