یاریدەدەرێکی سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان دەڵێت سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان عیمران خان بریندار بووە کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە تەقە لە کاروانەکەی کراوە.
ئەسعەد عومەری، یاریدەدەری خان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " پیاوێک بە چەکی ئۆتۆماتیکی تەقەی کردووە. چەند کەسێک بریندار بوون، عیمران خانیش بریندار بووە." ئاماژەشی بەوە دا خان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
عیمران خانی تەمەن 70 ساڵ کە پێشتر یاریزانی کریتیک بووە، ڕابەرایەتی ڕێپێوانێکی ناڕەزایی دەکرد لە ئیسلام ئاباد و داوای هەڵبژاردنێکی بەپەلەی دەکرد.
سەرۆک وەزیری پاکستان شەهباز شەریف سەرکۆنەی تەقەکردنەکەی کرد و فەرمانی بە وەزیری ناوخۆی پاکستان کرد دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بدات.
لە لایەکی دیکە ڕەئووف حەسەن کە یاریدەدەرێکی باڵای عیمران خانە، بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێسی وت سەرۆک وەزیری پێشوو لە قاچیدا برینداربووە و باری تەندروستی جێگیرە. وتیشی هەوڵی کوشتنەکە لە نزیک شاری گوجرانوالہ بووە و یەک لە هێرشبەرەکان بە گولـلە کوژراوە و هێرشبەرێکی دیکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، فرانس پرێس