زیاتر له په‌نجا ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی به‌شداریکردنیان هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی تورکیادا و پارتی فه‌رمانڕه‌وا ته‌واوی تواناییه‌کانی خۆی خستبوه گه‌ڕ تا هه‌ر‌یچ نه‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که مسۆگه‌ر بکات.
ڕۆژنامه نوسی تورک ئیلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تورکیا له‌وه‌دایه که ده‌نگده‌ران له تورکیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن که گۆڕانێکی به‌رفراونی ڕه‌گ و ڕیشه‌ییان ده‌وێت له ده‌ستوری تورکیادا و ده‌شڵێت ئاکه‌په و جه‌هه‌په به‌ر له هه‌ڵبژاردن هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر گۆڕانکاری له ده‌ستوردا گرنگه ، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر پێویستیش بوو ئه‌وا داڕشتنی ده‌ستورێکی نوێ به دوور نازانن.
ڕۆژنامه‌نوس چه‌ڤیک ده‌شڵێت پێده‌چێت ئاکه‌په و جه‌هه‌په کۆک بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که هه‌نگاوی گه‌وره و گران بێت به ڕووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورددا له تورکیادا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئیلنور چه‌ڤیک هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:13 خوله‌که.