Accessibility links

ساڵی ڕابردوو 45,000 کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بۆ بەڕیتانیا


بەپێی داتاکانی حکومەتی بەڕیتانیا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 45,000 کۆچبەر بە کەناڵی ئینگلیزدا پەڕیونەتەوە و گەیشتوونەتە بەڕیتانیا. ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و زۆر زیاترە لە ژمارەکەی ساڵی 2021 کە زیاتر لە 17,000 کۆچبەر بەو کەناڵەدا پەڕیبوونەوە.

پرسی ئەو کۆچبەرانەی کە بە کەناڵی ئینگلیزدا دەپەڕنەوە بۆ بەڕیتانیا کێشەیەکی سیاسیی گەورەی بۆ حکومەتە پارێزگارەکەی بەڕیتانیای دروست کردووە، حکومەتی بەڕیتانیا بەڵێنیداوە کۆچی نایاسایی بنەبڕ بکات و ئەو تۆڕانەی قاچاخچییەکان لە ناوببات کە بەرپرسن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بە کەناڵەکەدا.

لە ساڵی 2022 دا 45,756 کۆچبەر لە ڕێی بەلەمی بچووکی مەترسیدارەوە بە کەناڵەکەدا پەڕیونەتەوە کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی بازرگانی، ساڵی 2021 28,526 کەس پەڕیونەتەوە.

مانگی ڕابردوو بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی بچووکەوە کە پڕ بووە لە کۆچبەر لە کەناڵەکەدا، چوار کەس گیانیان لە دەستدا.

بەلەمێکی ڕاوەماسی 43 کۆچبەری لە ئاوە ساردەکە هێنایە دەرەوە.

ئەو ڕووداوەش دوای ڕووداوەکەی نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دێت کاتێک بەلەمێک لە کەناڵەکەدا نقوومبوو و لانیکەم 27 کەس خنکان، کارەساتێک بوو کە هەریەک لە بەڕیتانیا و فەڕەنسای ناچار کرد ڕێوشوێنی نوێ بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە پەڕینەوانە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG