مه‌حه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان که 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دراوه و هه‌ر له مانگی 5/2007 وه له زینداندایه، له بارێکی ناله‌باری ته‌ندروستیدایه و له جیاتی تیماری کردنی و ئازادکردنی، له لایه‌ن دادستانی تاران و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی که‌یهانه‌وه به تاوانی نوێ، تاوانبار کراوه.
ئیجلال قه‌وامی وته‌بێژی ڕێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت که‌بودوه‌ند ته‌نها زیندانیه‌کی "عه‌قیده‌تی – سیاسیه" که پاش تێپه‌ڕبونی چوار ساڵ له زیندانیهکهیدا تا ئێستا هیچ مافی سه‌ردانی پێ نه‌دراوه، بگره بۆ کاتژمێرێکیش، وه ئه‌مه مافی هه‌ر زیندانیه‌که به پێی یاسای زیندانه‌کانی خودی جمهوری ئیسلامی. قه‌وامی ده‌شڵێت کاری که‌یهان ته‌نها په‌روه‌نده سازیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:24 خوله‌كه.