سه‌باره‌ت به کێشه و ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران و کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌وڵی کایه‌نه سه‌ره‌کییه سیاسییه‌کانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئێران له‌م دوواییانه چه‌ند هه‌نگاوێکی له‌شکری ئاشکرا کردووه وه‌ك سازکردنی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕکه‌وانی بۆمب هه‌ڵگر و تاقیکردنه‌وه‌ی مۆشه‌کێکی زه‌وی به زه‌وی و ده‌ست کردن به کرینی دوو جۆره به‌له‌می خێرای مۆشه‌کدار. هاه‌کارمان حه‌یده‌ر که‌ریم وتووێژێکی له گه‌ڵ ئیدریسی ئه‌حمه‌دی شاره‌زای په‌ێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران سازداوه.
ئیدریسی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت من پێم وایه که له ئێران‌دا زۆرتر ئه‌م باسانه‌ی که سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری لێدانیی له ئارادایه وه‌کو شه‌ری ره‌وانی ده‌بینم و ئێرانیش به لای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت و‌ڵامیان بداته‌وه، یه‌کێک له‌و شێوانه‌ی که ئێران ده‌یه‌وێت وڵامی ئه‌مه بداته‌وه ئه‌وه‌یه نیشان بدات که چه‌نده پڕ چه‌که
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت من پێم وایه که له ڕاستیدا ئه‌بێ ئه‌م شتانه‌ی که ئێران ده‌یکات و ئه‌و لێدوانانه‌ی که له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکاوه دێن نابێ پێمان وابی بیشانه‌یه‌کی جدین که زه‌مینه خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که له ئێران ده‌درێت پێم وایه زۆرتر ده‌که‌ونه سه‌ر خانه‌ی شه‌ری سایکولۆجی یان ڕه‌وانییه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:38 خوله‌که.