ئیدریس ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت پێم وانیه ئێران کارێکی وا‌بکات وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودی هێز بنێریت بۆ یارمه‌تی دانی شیعه‌کانی به‌حره‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌یه. یه‌کێکیان ئامانجێکی درێژخایه‌نه که ده‌یه‌وێت له ناوچه‌که‌دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بێت، ئامانجه‌که‌ی دی ئامانجێکی کورت خایه‌نه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا زه‌مینه خۆش بکات بۆ ئه‌وه‌ی بڕواته ده‌ره‌وه یاخود بۆ خۆی بکشێته‌وه.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌گه‌ر بێت و ئێران ده‌ست تێوه‌ردانی له‌شکری له به‌حره‌یندا بکات بێگومان ئه‌و کاته ناتوانێت به ئامانجه کورت خایه‌نه‌که‌ی بگات و له درێژ خایه‌نیشدا به ئامانجه درێژ خایه‌نه‌که‌ی بگات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:50 خوله‌كه.