نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ئیدریسی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران به سازدانی کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر چه‌کی ناووکی ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌نگیه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه خراوه‌ته سه‌ری وه‌ربچه‌رخێنێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی له میانه‌ی گفت‌وگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات به‌ده‌ست‌هێنانی پشتیوانی ڕوسیا و چین بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا کاردانه‌وه‌یه‌کی پـۆزه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریکا بۆ سه‌رۆک ئۆباما.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:52 خوله‌كه.