سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئێران باجی ئه‌و پـیلانه‌ی ده‌دات که بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا دایڕشـتبوو.
به‌ڕێز ئۆباما پـێـنجشه‌ممه له واشنتن ئه‌مه‌ی گوت له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باشور (لی میونگ باک).
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بیر له هه‌موو بژاره‌کان ده‌کاته‌وه بۆ چۆنێتی کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م پـیلانه و ده‌ست ده‌کات به جێبه‌جێـکردنی سـزای توندتر له دژی ئێران تاوه‌کو زیاتر گۆشه‌گیری بکات.
له لایه‌کی دیکه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا داوایان له حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان کرد گوشاره‌کانی خۆی بۆ سه‌ر ئێران زیادبکات. ده‌ڵێن ئه‌و سـزایانه‌ی ئێسـتا له‌سه‌ر ئێرانه‌ن پـێناچێت کاریگه‌ریـیان هه‌بێت، بۆیه پـێویست به کرداری توندتره.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌ڵیت ئه‌م سزایانه‌ی تا ئێستا داندراونه‌ته سه‌ر ئێران نه‌یان توانیوه ڕه‌فتاری ڕژێم بگۆڕن.
ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ڕۆژئاواییه‌کان تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یان له سه‌ر ئێران هه‌یه و هیچ کارێک ناتواندرێت ئه‌نجام بدرێت بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رووی سه‌ره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:11 خوله‌كه.