ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆردومان ده‌کات و وه‌کۆ ده‌ڵێن جیهانیش تا ڕاده‌یه‌ک که‌ڕو ڵاڵه وه به تاێبه‌تی نه حکومه‌تی عێراق وه نه ئه‌مریکاش که هێشتا هێزه‌کانیان له عێراق ماوه‌ته‌وه ده‌نگیان هه‌ڵبڕیون. ئه‌م بێ ده‌نگیه تا چه‌ند کار ده‌کاته سه‌ر باوه‌ری به‌و دوو وڵاته؟ پرسیارێکه ئهمرو زۆر که‌سان و لایه‌ن به دوای وهڵامهکهێدان.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هیچ گومانی تێدا نییه کار ده‌کاته سه‌ر باوه‌ڕ پێکردنیان وه ئه‌و بێ ده‌نگیه دهێگهرێنێتهوه بۆ دوو هۆی جیاوازی عێراق و ئه‌مریکا، بێ ده‌نگی حکومه‌تی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی بێ توکمه‌یه و ده‌ستی ئێرانی تێدایه وه له باره‌ی ئه‌مریکایه‌کانه‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و وه‌ڵامده‌ری ئه‌م باره بن ده‌بێ له کرداردا شتێک بکه‌ن نه‌ک ته‌نها له چوارچێوه‌ی لێدواندا وه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و کاره بکه‌ن واته ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌شکه‌ری که له‌به‌ر چه‌ندین فاکته‌ر ئه‌مریکا ده‌یه‌وی خۆی له‌وه بپارێزیت. لێکۆڵه‌ر ئیدریس ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت به دوری ده‌زانم ئه‌مریکا هاوکاری نه ڕاسته‌و خۆی ئێران بکات دژ به هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک) چونکه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی ڕاسته‌و خۆی تێدا نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:32خوله‌که