سه‌رۆکی ئیرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ر وه‌کو له به‌رامبه‌ر سه‌رۆک بوش‌دا ئاماده‌گی خۆی پیشان دا له باره‌ی کێشه جۆراو جۆره‌کاندا ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه، ئه‌مجاره‌ش به هه‌مان شێوه ئاماده‌گی خۆی له به‌رامبه‌ر سه‌رۆک ئۆبامادا پیشان داوه. ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆلم له سوید له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت که له کاتێکدا به تایبه‌تی سه‌رۆک ئۆباما شێوه‌یه‌ک له دیبلۆماسی گرتوه‌ته به‌ر و ڕووی له ڕای گشتیه‌و ئه‌یه‌وێ خه‌ڵکی جیهان به باوه‌ڕ بهێنی که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا دروسته ، سه‌رۆک کۆماری ئێران داوای لێ ده‌کات که گفت و گۆی له‌گه‌ڵ بکات و به‌ڵام له‌کاتێکدا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ده‌یه‌وێ ئه‌وه بسه‌لمێنی که له ڕاستیدا ئۆباما سیاسه‌ته‌که‌ی ڕه‌وا نییه و به‌ڵکو سیاسه‌تی ئێران ڕه‌وایه.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی : ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامادا له باره‌ی ڕای جیهانیه‌وه بکه‌وێته ململانێ.