ئاژانسی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسـمانی ئه‌وروپا Eurocontrol ده‌ڵێت له 75% گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه له ئه‌وروپا ده‌سـتپـێـده‌کاته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی وڵاتان ده‌سـتیان کردووه به هه‌ڵـگرتنی به‌ربه‌سـته‌کان له ئاکامی هه‌ور و تۆز و خۆڵی باشـماوهی گڕکانی ئایسلانداوه.
ئاسـمانهکانی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا دووباره واڵاکرانهوه بۆ گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان، دوای ئه‌وه‌ی پاشـماوه‌ی گڕکانه‌که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک ڕێی گرت له هاتوچۆی فڕۆکه‌کانی هێڵه‌کانی ئاسـمانی و گه‌شـتیاران له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا.
ڕێـکخراوی هاتوچۆ و کواسـتنهوهی ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌وشه بایی به لایه‌نی که‌مه‌وه ملیارێـک و 700 ملیۆن دۆلار زیانی به پـیشه‌سـازی هێڵه‌کانی ئاسـمانی گه‌یاندووه، که هه‌روه‌ها بریتیـیه له 400 ملیۆن دۆلار ڕۆژانه له ماوه‌ی سێ ڕۆژی یه‌که‌مینی ڕاگرتنی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کاندا.
هێڵه‌کانی ئاسـمانی ده‌ڵێن چه‌ند ڕۆژێـک ده‌خایه‌نێت بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی هاتوچۆ بۆ گه‌شـتیاران، که نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که له فڕۆکه‌خانه بیانیـیه‌کان قه‌تیس ماون و خه‌ریکه پاره و پـشـوویان پـێنامێنێت.