ژماره‌یه‌ک له کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسـمانی له ئه‌وروپا داوا ده‌که‌ن ڕێـگه‌یان پـێبدرێت ده‌ست به گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانیان بکه‌نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند فڕینێـکی ئه‌زموونیـیان کردووه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه ئاستی چڕی خۆڵه‌مێشی گڕکانه‌که‌ی ئایسلاندا مه‌ترسی نه‌ماوه.
کۆمپانیای KLM ی هۆڵه‌ندی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4 فڕۆکه‌ی به شـێوه‌یه‌کی ئاسایی له به‌رزی 3 کیلۆمه‌تر له شـاری ئه‌مسـترادمی پایته‌ختی هۆڵه‌نداوه به‌ره‌و شـاری دوسـسێلدۆرفی ئه‌ڵمانیا فڕیون به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی خۆڵه‌مێشی گڕکانه‌که‌ی ئایسلاندا بـبن، ئه‌وه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ئاسـمانی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه.
کۆمپانیای لوفتهانزای ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ئه‌ویش ڕۆژی شه‌ممه 10 فڕۆکه‌ی به به‌تاڵی له شـاری فرانکفۆرته‌وه به‌ره‌و شـاری میونخ ڕه‌وانه‌کردووه و پاشـان شـاره‌زایان سه‌یری فڕۆکه‌کانیان کردووه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه هیچ زیانێـکیان پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
هاوکات Joachim Hunold سه‌رۆکی کۆمپانیای ئێر به‌رلین Air Berlin که دووه‌م گه‌وره‌ترین کۆمپانیای هێڵی ئاسـمانی ئه‌ڵمانیایه له پاش لوفتهانزا ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان گرت و گوتی ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاریـیه کۆمپـیوته‌ریـیه‌کان دراوه که نیشـانی نادات ئاستی چڕی خۆڵه‌مێشه‌که له ئاسـماندا چه‌نده. ده‌شڵێت تا ئێسـتا که‌س باڵۆنی تایبه‌ت به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سه‌قا بۆ ئاسـمانی ناوچه‌که نه‌ناردووه تا بزانن به وردی ئه‌و خۆڵه‌مێشی گڕکانه چه‌ند کاریگه‌ری هه‌یه.