گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانی ئه‌وروپا و چه‌ندین شوێنی دیکه‌ی جیهان تا ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌هۆی خۆڵه‌مێشی گڕکانه‌که‌ی ئایسلاندا ڕاگیراون. هاوکات دوکه‌ڵ و خۆڵه‌مێش به چڕی هێشـتا له گڕکانه‌که‌وه به‌رزده‌بنه‌وه.
هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌وروپا به ته‌واوی فڕۆکه‌خانه‌کانیان داخسـتووه و هه‌ندێـکیشـیان به‌شـێـکی. به هه‌زاران گه‌شت هه‌ڵوه‌شـاونه‌ته‌وه و به سه‌دان هه‌زار گه‌شـتیار گیریان خواردووه و به سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسـمانی که‌وتووه. کاربه‌ده‌سـتانی هاتوچۆی ئاسـمانی پـێشـبینی ده‌که‌ن تا چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه‌ش ئه‌م گرفته به‌رده‌وام‌بێت.
ئه‌مه بۆ جاری یه‌که‌مه له پاش هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ی سه‌ر ئه‌مه‌ریکا گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان به‌و ئاسـته ڕابگیرێن.
هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و تاکسی و گه‌شته ده‌ریایی‌یه‌کان له ئه‌وروپا ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌شـتیاریان ڕوویان تێـکردوون و بووه‌ته مایه‌ی خێر بۆیان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌ی له‌و گڕکانه به‌رزده‌بێته‌وه جگه له دوکه‌ڵه چڕه‌که‌ی هه‌روه‌ها ورده لم و شـووشه‌شی تێدایه که ئه‌گه‌ربێت و فڕۆکه‌یه‌ک به ناویدا تێپه‌ڕبـبێت زیان به مه‌کینه‌کانی ده‌گات.
هه‌روه‌ها ئه‌و خوڵه‌مێشه زیانی ته‌ندروسـتیشی لێ‌ده‌که‌وێته‌وه، بۆیه کاربه‌ده‌سـتان له چه‌ند وڵاتێـکی ئه‌وروپا داوا له هاوڵاتیانیان ده‌که‌ن له ماڵه‌کانیاندا بمێـنـنه‌وه تا تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی نه‌بن و زیان به سیـیه‌کانیان نه‌گات.