دوکه‌ڵ و خۆڵه‌مێشی ئه‌و گڕکانه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له ئایسلاند ته‌قیـیه‌وه وا به ئاسـمانی باکوری ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه و بۆته مایه‌ی ڕاگرتنی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانی که ده‌بێت به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕبـبن.
کاربه‌ده‌سـتان له به‌ریتانیا هه‌موو گه‌شـته ئاسایی‌یه‌کانیان هه‌ڵـوه‌شـاندۆته‌وه، له‌وانه ئه‌و گه‌شـتانه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی هیثرۆی له‌نده‌نه‌وه ده‌رده‌چن و به پـێـچه‌وانه‌وه که ڕۆژانه نزیکه‌ی 1200 گه‌شـته و 180 هه‌زار که‌س هاتووچۆی پـێـده‌که‌ن.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فڕۆکه‌خانه‌ی هیثرۆدا بڵاوکراوه‌ته‌وه کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێشـتا بڕیاریان نه‌داوه ئایا بۆ سبه‌ینێ هه‌ینی ڕێـگه بده‌ن گه‌شـته‌کان ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه یان نا.
وڵاتانی ئیرلاندا و دانیمارک و نه‌رویژ و سوید ئه‌وانیش گه‌شـته‌کانیان ڕاگرتووه، به‌ڵام له فه‌ره‌نسـا و به‌لژیک و هۆڵه‌ندا و سـویسـرا به‌شـێـکی ڕاگیراون و هه‌ندێـکیشـی دواخراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک گه‌شـتی ئاسـمانی که بڕیاربووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا بچن ڕاگیراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌ی له گڕکانه‌که‌وه به‌رزبۆته‌وه جگه له‌وه‌ی بۆته مایه‌ی کورتبوونی مه‌ودای بینین هه‌روه‌ها ورده شووشه‌ی تێدایه که ده‌بێته هۆی شـکاندنی مه‌کینه‌ی هه‌ر فڕۆکه‌یه‌ک که به ناویدا تێپه‌ڕبـبێت.