Accessibility links

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی خوازیارە ڕێکەوتنە ناوکییەکەی لەگەڵ ئێران شکست نەهێنێت


سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت شکستهێنانی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان "زیانێکی گەورە دەبێت."
ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی بەرنامە ناوکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

یوکییا ئامانۆ دەڵێت هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئێران وابەستەییەکانی خۆی جێبەجێکردووە بەپێی ڕێککەوتنەکە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ ناڕەزاییەکی زۆری هەیە بەرامبەر بەو ڕێککەوتنە و بە "کارەسات" ناودێری دەکات.

لە مانگی یەکی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ تەنها 120 ڕۆژی دانا وەک دوا وادە بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا و هەروەهاش هاوپەیمانە ئەوروپاییەکان یان ئەوەتا ئەو ڕێککەوتنە چاک بکەن یانیش وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لێی دەکشێتەوە.

لە وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ئامانۆ وتوویەتی ئەو ڕێککەوتنە دەستکەوتی بەرچاوی هەبووە بۆ پشتڕاستکردنەوە و ئەگەریش سەرنەگرێت ئەوا زیانێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆسەکانی پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی مانگی ڕابردووی ئەم دەزگایەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئێران بەندە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێکردووە.

ئامانۆ دەڵێت پشکنەران دەستیان ڕادەگات بە هەموو ئەو شوێن و دامەزراوانەدا کە پـێویستن سەردانیان بکرێن.

XS
SM
MD
LG