Accessibility links

وەزیری ڕاگەیاندنی حوسییەکان پەنای بۆ عەڕەبستان بردووە


ئەو گوتی کە "زۆریان بۆ خۆی هێنابوو بچێتە نێو سەرهەڵداوان" و ئاگاییدا کە حوسیێکان لە دۆخێکی زۆر خراپدان و گەیشتوونەتە ڕۆژەکانی کۆتایی خۆیان.

عەبدولسەلام جابر، وەزیری ڕاگەیاندنی سەرهەڵداوانی حوسی کە دەسەلاتیان بە سەر پێتەختی یەمەن دا هەیە، بە جیابوونەوەی لە ئەو هێزانەی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات، پەنای بۆ عەرەبستان بردوە و حوسییەکان بە هۆکاری کوشتاری خەڵکی بێتاوان دەزانێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاڵمان، عەبدولسەلام جابر، یەکشەمە بە ئامادەبوون لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری لە ڕیاز بە توندی ڕەخنەی لە ئەو هێزانە گرت کە پێشتر هاوپەیمانیان بوو.

ئەو گوتی، حوسییکان "موسوڵمانانی ڕاستەقینە نین" و "بە ناوی دین، منداڵانیان کێشاوەتە نێو شەڕ."

ڕاپۆرتەکانی میدیای سعودی دەڵێن کە بەڕێز جابر هەینی ڕابردوو لە گەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی گەیشتە باڵیۆزخانەی یەمەن لە ڕیاز.

جابر خۆی شیکردەوە کە بە "یارمەتی حکومەتی یاسایی یەمەن" گەیشتۆتە سعودی واتا مەبەستی ئەو ئاماژە بە حکومەتی مەنسور هادیە کە دەسەڵاتی بە سەر عەدەن دا هەیە و سعودی، میرنشینەکانی عەڕەب و هێزەکانی دیکەی "هاوپەیمانەتی عەڕەبی" پشتیوانی لێدەکات.

ئەو وەزیرە بە ئەلعرەبیەی گوت کە "وەزیرێکی گرنگی دیکە" لە کابینەی حوسییەکان حەوتووی ڕابردوو پەنای بو مالایسیا بردوە و جیگری وەزیری پەروەردە و فێرکردنی حوسییەکان گەیشتۆتە سعودی.

دەوڵەتی حوسییەکان سەبارەت بە جیابوونەوە و پەنابردنی جابر بە سعودی و گوتەکانی ئەو لە ڕێاز کاردانەوەی نیشان نەداوە.

XS
SM
MD
LG