سه‌رۆک وه‌زیری هه‌نگاریا ده‌ڵێت ئه‌و عه‌مباره‌ی تێـکه‌ڵه‌یه‌کی وه‌ک قوڕ و لیته‌ی تێدایه که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی نوقمکردنی زه‌وی چه‌ندین شـارۆچکه به مادده‌ی ژه‌هراوی، زۆر ئه‌گه‌ری هه‌یه داڕمێت.
ڤیکتۆر ئۆربان گوتی به ڕوونی درز له دیواری عه‌مباره‌که‌دا به‌دی ده‌کرێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و دیواره داڕمێت ئه‌وا 500 هه‌زار مه‌تر سێ‌جای تر له‌و قوڕه ژه‌هراویـیه بڵاوده‌بێته‌وه.
ڤیکتۆر ئۆربان ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران گوندی کۆلۆنتاری نزیک عه‌مباره‌که‌یان چۆڵکرد.
عه‌مباره‌که هی کارگه‌یه‌کی ئه‌له‌منیۆمه و بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاشـماوه ژه‌هراویـیه‌کان به‌کارهاتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌نگاریا ده‌ڵێن له‌وه‌تای ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ئه‌و عه‌مباره ته‌قیوه‌ته‌وه نزیکه‌ی 700 هه‌زار مه‌تر سێ‌جا پاشماوه‌ی ژه‌هراوی ڕژاوه.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ناوخۆی هه‌نگاریا ساندۆر پـنته‌ر گوتی ئه‌و پاشماوه ژه‌هراویه‌ی ڕژاوه هیچ کاری نه‌کردۆته سه‌ر سیسته‌می ئاوی خواردنه‌وه و مه‌ترسیشی بۆ سه‌ر ڕووباری دانوب نه‌بووه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵی ئاشتی سه‌وز ئه‌وه‌ی گرنگی به ژینگه ده‌دات ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌کان نیشـانیان داوه ئاستی ڕێژه‌ی مادده ژه‌هراویـیه‌کان دوو هێنده زیادیکردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له کاتی ئاسایی‌دا له ئاوه‌ڕۆی ئه‌و کارگه‌یه‌ی ئه‌لمنیۆمه‌دا به‌دی‌کراوه.
ڕژانی ئه‌و پاشماوه ژه‌هراویـیه هه‌تا ئێسـتا زیانی به زه‌وی 3 گوندی ڕۆژئاوای بوداپـێستی پایته‌خت گه‌یاندووه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 120 که‌سی دیکه.