ده‌سه‌ڵاتداران له خۆرئاوای هه‌نگاریا ده‌ڵێن هیچ درزێـکی نوێ له دیواری باکور عه‌مباره‌که به‌دی نه‌کراوه که‌وا باوه‌ڕ ده‌کرا له ڕۆژی شه‌ممه له داڕمان نزیک بووبێته‌وه.
گوته‌بێژی ده‌زگای کاره‌سـات به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه که‌وا درزه کۆنه‌کان چاککراونه‌ته‌وه و دیوارێـکیش بۆ پاراسـتنیان له ده‌وری ناوچه زیان پـێـگه‌یشـتووی عه‌مباره‌که بونیادکراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له لیککردنی زیاتر بگرێت.
به‌رپـرسان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاندبوو که‌وا درز له دیواری عه‌مباره‌که‌دا به‌دی ده‌کرێت و گوتبوویان ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و دیواره داڕمێت ئه‌وا 500 هه‌زار مه‌تر سێ‌جای تر له‌و قوڕه ژه‌هراویـیه بڵاوده‌بێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران نزیکه‌ی 800 که‌سیان گواستۆته‌وه له گوندی کۆلۆنتار که له نزیک عه‌مباره زیان پـێـگه‌یشـتووه‌که‌ی خۆرئاوای هه‌نگاریا ده‌ژیان.
جێی باسه عه‌مباره‌که هی کارگه‌یه‌کی ئه‌لمنیۆمه و بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاشـماوه ژه‌هراویـیه‌کان به‌کارهاتبوو.