Accessibility links

هوشداری ڕێکخراوەکانی یارمەتیدەری جیهانی سەبارەت بە دۆخی ئەوپەڕی نالەباری مرۆڤایەتی لە یەمەن


فاتمە عەبدوڵا حەسەن، تەمەن یەک ساڵی کە لە بەر هۆی بەدخۆراکی تووشی ئەو دۆخە بووە، لە شاری حودەیدەی یەمەن لە ناوەندێکی پزشکی یە
فاتمە عەبدوڵا حەسەن، تەمەن یەک ساڵی کە لە بەر هۆی بەدخۆراکی تووشی ئەو دۆخە بووە، لە شاری حودەیدەی یەمەن لە ناوەندێکی پزشکی یە

ئەو گرووپانە دەڵێن ١١ ملیۆن و ٣٠٠،٠٠٠ منداڵ هەن کە بە بێ یارمەتی ناتوانن بژین

پرۆگرامی تەندروستی جهیانی، پرۆگرامی خواردەمەنی جیهان و پڕۆگرامی یارمەتی کردن بە منداڵ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "یونیسێف" لە لێدوانێکی هاوبەش دا دەڵێن، " ئێمە ١،٠٠٠ رۆژی ناخۆشی شەڕمان لە یەمەن تێپەڕ کرد. شەر لە یەمەن وای کردوە هەرە قەیرانی مرۆڤایەتی لە جیهان دا پێک بێت، قەیرانێک کە هەموو وڵاتەکەی گرتۆتەوە."

دەوری ٧٥ لە سەدی دانیشتوانی یەمەن پێویستی بە کۆمەکی مرۆڤایەتی هەیە وەک لێدوانەکەی ئەو گرووپانە دەڵێت، لە نێویان دا ١١ ملیۆن و ٣٠٠،٠٠٠ منداڵن ئەوانەی بە بێ ئەو یارمەتییانە ناتوانن بژین.لانی کەم ٦٠ لە سەدی خەڵکی یەمەن خواردنی پێویستیان نیە، و ١٦ ملیۆن خەڵکیش ئاوی خاوین و ئاوەڕۆیان نیە. ژمارەیەکی زیاتریش لە خزمەتەکانی تەندروستی بێ بەشن.

شەر لە یەمەن لە وەتا ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە نێوان پشتیوانانی سەرۆک عەبدل ڕابوو مەنسوور هادی و سەرهەڵداوانی حوتی درێژەی هەیە.

لە گەڵ ئەوەی هاوبەندی بە پێشەنگی سعودیا کە پشتیوانی لە سەرۆک هادی دەکات، و ئێران پشتیوانی لە سەرهەڵداوانی حوتی، ئەو شەڕە ستەمکارانەیە لە بون بەست دا ماوەتەوە. ئەوەش وای کردووە هەزاران کەس بکوژرێن و برینداربن، و قەیرانی مرۆڤایەتی خوڵقاندوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەرە خراپترین قەیران لە جیهان دا دەزانێت.

لە هەمان کاتدا، لکی ئەلقاعیدە لە یەمەن، و نەیارەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەو دۆخەیان کەڵک وەرگرتوە کە پەناگایەک لە باشوور درووست بکەن و هێرشەکانی مەرگهێنەرانە لە سەرانسەری وڵات دا بەڕێوەبەرن.

ئەو لێدوانەی لە لایەن سێ رێکخراوی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "دۆخەکە هەروا بەرەوخراپی دەڕوات. ئاژانسەکانی یوئێن هێچ ڕیگایان بۆ دەست ڕاگەیشتن بو ئەو خەلکە نیە کە لە ئەو شەڕەدا هەرە زیانی گەورەیان پێ گەیوە و ناتوانین تەنانەت هەڵیبسەنگێنین کە داخوازی و پێدوایستی ئەو خەڵکەی تا چ ڕادەیەکە."

هەروەها ئەو ڕێکخراوانە جەختیان کردەوە کە ئەو دۆخەی کە یەمەن وەک قەیران تووشی بووە تێپەری کردوە و خەریکە بچێتە نێو کارەساتێکی قووڵ.

XS
SM
MD
LG