Accessibility links

وەزیری دەرەوە: حکومەتی ئەمەریکا نیو میلیارد دۆلاری بۆ یارمەتی کردن بە بەربەرەکانی لە گەڵ قاچاخی کردن بە مرۆڤی تەرخان کردووە


Human Trafficking report State Department
Human Trafficking report State Department

ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە دەکات کە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان بوونەتە قوربانی قاچاخیکردن بە مرۆڤ

بیستەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە قاچاخیکردن بە مرۆڤ لە جیهان و بەربەرەکانی بەرامبەر بە ئەو دیاردەیە رۆژی پێنج شەمە ٢٥ی مانگی ٦ی زاینی بە شیوەیەکی فەرمی لە ماوەی بۆنەیەک لە وزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا چاپ کرا.

لە ئەو بۆنەیەدا ایڤانکا تڕامپ کچ و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا، مایک پەمپێۆ وەزیری دەرەوە و جان ڕیچمۆند نوێنەری ئەمەریکا بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ قاچاخی کردن بە مرۆڤ و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کۆنگرە بەشداریان هەبوو.

وەزیری دەروەی ئەمەریکا لە گوتەکانی لە سەرەتای بۆنەکەدا گوتی، زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس لە سەراسەری جیهان، هەم منداڵ و هەم گەورەساڵ، بوونەتە قوربانی قاچاخی مرۆڤ بۆ کار و هەر وەها بۆ کۆیلەتی جنسی.

ئەو لە درێژەی قسەکانی دا قاچاخی کردن بە مرۆڤی وەک هەنگاوێکی دزیۆ ناساند و گوتی ئەمەریکا لە ماوەی مێژووی خۆێدا هەر دەم داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ کردووە، بە جۆرێک کە هیچ وڵاتێکی دیکە ئەو کارەی ئەنجام نەداوە.

ئەو وێرای ئەوەی کە ئاماژەی پێدا خەبات لە بەرامبەر بە ئەو دیاردەیە لە کارە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تڕامپە گوتی: "نزیک بە نیو ملیارد دۆڵار بۆ یارمەتی بە بەربەرەکانی جیهانی لە گەڵ بە قاچاخ بردنی کرێکاران و کۆیلەکانی جنسی تەرخان کردووە."

ایڤانکا تڕامپ، ڕاوێژکاری سەرۆک، لە وتەکانی دا وێڕای ستایشی خزمەتەکانی مایک پەمپێۆ لە ئەم بارەیەوە گوتی کە ڕێبەرایەتی ناوبراو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا ڕەوتی بەربەرەکانی بەرامبەر بە قاچاخکردن بە مرۆڤی بۆ شێوەیەکی بەرچاو بەهێز کردووە.

XS
SM
MD
LG