Accessibility links

گیان لە دەستدانی پێنچ کۆلبەر لە ناوچەی سۆمای شاری ورمێ


تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد، خەڵکی گوندی کووران لە ناوچەی سوما، ورمێ
تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد، خەڵکی گوندی کووران لە ناوچەی سوما، ورمێ

چەند کۆڵبەری خەڵکی گوندی کووران لە ناوچەی سۆمای سەر بە شاری ورمێ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژان کەوتبوونە ژێر ڕنوو و بێ سەر و شوێن چووبوون، تەرمەکانیان لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرانەوە و دووشەمە ٦ی ڕێبەرندان (٢٥ی مانگی ١ی ٢٠٢١ی زاینی) بە خاک ئەسپێردران.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو لە پەیوەندییەک لە گەڵ یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە ڕاپۆرت دەکات کە بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هاوکارێیەکی ئەو بنەماڵانەیان نەکرد.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، سلێمان کەڵەشی، چالاکڤانی سیاسی دەڵێت کە هەم هێزەکانی ئێران و هەم هێزەکانی تورکیا دەسترێژ لە کۆڵبەران دەکەن. هەروەها شوێنی ڕووداوەکە لە کوردستانی تورکیا هەڵکەوتووە و حکومەتی تورکیا بۆ ڕزگار کردنی ئەو کۆڵبەرانە لە ژێر بەفر هیچ هاوکارییەکی نەکرد.

سلێمان کەڵەشی، چالاکڤانی سیاسی
سلێمان کەڵەشی، چالاکڤانی سیاسی

بەڕێز کەڵەشی شیدەکاتەوە کە ئەو پێچ کەسە خەڵکی گوندی کووران بوون کە دەکەوێتە ناوچەی سۆما سەر بە باژاری ورمێ، واتا دواین گوندی ئەو مەڵبەندەی سنووری لە گەڵ تورکیا هەیە.

هەروەها ئاگایی دەدات کە گرفتی ئەو گوندانەی سەر سنوور ئەوەیە کە "حکومەت لە بەرامبەر بە ئەو گوندانە دا خۆ بە بەرپرسیار نازانێت و هیچ کات دەرفەتی کاری بۆ ئەو خەڵکە پێک نەهێناوە."

ئەم چالاکڤانە ئاماژەش دەکات کە خەڵکی ئەم گوندە دەزانن کە بۆ وەدەست هێنانی بژیوی ژیانیان تەنانەت لە مەترسی کوشتنیش دان، هەر بۆیە ئەوان بۆ پەیدا کردنی نانی زارۆکی خۆیان کۆڵبەری دەکەن و ئەو مەترسیەش دەگرنە بەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:00 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG