کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن میشێل باشلییە داوای لە سعودیە کرد ئەو چالاکەوانانە ئازاد بکات کە دەستگیری کردوون و ڕاپۆرت هەیە لەسەر ئەوەی ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.
باشلییە لە لێدوانێکیدا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " ڕاوکردنی چالاکەوانە موسوڵمانەکان بە ڕوون و ئاشکرا لەگەڵ ڕۆحی ئەو چاکسازییە نوێیانەدا یەک ناگرێتەوە کە سعودیە دەڵێت جێبەجێیان دەکات."
سیاسەتمەداران و چالاکەوانان بە ڕۆیتەرزیان وت وڵاتانی ئەوروپا داوا لە سعودیە دەکەن چالاکەوانەکان ئازاد بکەن و هاریکار بن لە لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز