له سێهه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ست پێکردنی کوشتاری ئێزدییه‌کان له عێڕاق، له ئه‌نستیتۆی هادسن له ئه‌مه‌ریکا دوو چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌خوازن که ئه‌مه‌ریکا له پێک هێنانی سه‌قامگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له شنگار له پارێزگای نه‌ینه‌وادا نه‌خشێکی زیاتریان هه‌بێت.
نیک ڕۆون له ماڵپه‌ڕی "واشنگتن فڕی بیکن" ده‌نووسێت کاتێکداعش هه‌ریمه‌که‌ی گرت، هێرشی بۆ سه‌ر ئێزدییه‌کان هێنا،300 هه‌زار که‌سی لێ کوشتن و لانی که‌م 300 هه‌زار که‌سی تری لێ به دێلی گرتن. به گوته‌ی په‌ری ئیبڕاهیم له "ناوه‌ندی ئازادی ئێزدی" هێرشه‌کانی داعش نیشانه‌ی هه‌وڵ بۆ ئاواره‌یی و پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یه‌که؛ پێاوه‌کان کوژران، ژنان و کچان وه‌ک کویله‌ی سکسی فرۆشتران، کوڕانئی گه‌نج ڕفێندران و به شواردنهوهی مێشکیان و کردنیان به سه‌ربازانی منداڵ له شه‌ڕ دا به کاریان هێنان.
په‌ری خاتوون ده‌ڵێت: " بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌کانیان، پێویستمان به ئاسایش و پارێزگاری هه‌یه، که ئێمه له کاتی ئێستا دا نیمانه. ته‌نانه‌ت کاتێک داعش نه‌ماوه، ئیمه ده‌توانین چی بکه‌ین"؟
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی گوته‌کانی دا جه‌ختی کرد، "ئێمه ده‌توانین سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا وه‌ک پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ بدوێین، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت وه‌ک نیگه‌رانێکی ئاسایش قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ین، نه‌ک هه‌ر بۆ عێڕاق و کوردستان، به‌ڵکوو بۆ ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو وڵاتانی جیهان."
نائۆمی کیکۆلر له موزه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ بیره‌وه‌ری قڕکردن گوتی پاکتاو کردنی ئێزدییه‌کان پاکتاوکردنێکی نه‌ته‌وه‌ییه که له چه‌ندین ده ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه. به بۆچوونی ناوبراو پاکتاوکردنه‌کانی له ئه‌و جۆره هوشدارێکن که نیشانه‌ی ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ن که له چوارچێوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئه‌و لاتر له سه‌ر جیهان کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.