Accessibility links

بۆمبێکی گەورەی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم بەسەرکەوتوویی لە فرانکفۆرت پوچەڵدەکرێتەوە


پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت شارەزایانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب سەرکەوتووانە بۆمبێکی گەورەی جەنگی جیهانی دووەم لە پایتەختی ئابووریی ئەڵمانیا فرانکفۆرت پوچەڵ دەکەنەوە کە بووە هۆی ئەوەی 60,000 هاوڵاتی ناوچەکە چۆڵ بکەن.

چۆڵکردنەکە بەزۆریی کاریگەریی لەسەر نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکان و پیرەکان هەبوو کە ئەمە بە گەورەترین چۆڵکردن لە ئەڵمانیا هەژمار دەکرێت لەدوای جەنگی جیهانیەوە. دوای 72 ساڵ لە تەواوبوونی جەنگ ئەم چۆڵکردنانە هێشتا باون. ڕۆژی شەممە نزیکەی 20,000 هاوڵاتی لە ڕۆژئاوای شاری کۆبڵێنز ناوچەکەیان چۆڵکرد پێش ئەوەی شارەزایان بۆمبێکی 500 کیلۆگرامی ئەمەریکی پوچەڵ بکەنەوە.

ڕۆژی سێشەممە کرێکارەکانی بیناسازی بۆمبێکی 4000 پاوەندییان دۆزییەوە. بەرپرسان فەرمانیان بە دانیشتوانی ناوچەکە کرد ماڵەکانیان چۆڵ بکەن لەنێو مەودای 1.5 کیلۆمەترەوە لە پایتەختی ئابووری ئەڵمانیا فرانکفۆرت.

دەیان ئوتومبێلی فریاکەوتن پێشتر ئامادەبوون بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە بە تەنها نەیاندەتوانی ناوچە مەترسیدارەکە جێبهێڵن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG