له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا باره ئاسایشیه‌که‌ی عێراق توندوتیژی زیاتری به خۆوه بینیوه و وه‌ک ده‌گوترێت قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که یه‌کێکه له هۆکاره‌کان بۆ ئه‌و زیاد بوونه.
حسێن عه‌لی که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ڕاسته بار‌و دۆخه سیاسیه‌که هۆکاره وه تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده سوودی له‌و ده‌رفه‌ته بینیوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانێت چ جۆره ڕۆڵێک بگێڕێت له مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی عێراقدا به تایبه‌تی که سنوره‌کانی باکوری وڵاته‌که، که ده‌کرێت بگوترێت ڕۆژانه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیاوه بۆردومان ده‌کرێت، جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت هێزه ئه‌مریکیه‌کان تا ئێستاش به‌رپرسن له ئاسایشی عێراق و ده‌بوایه هه‌ڵوێستێکی ئاشکرایانه‌ی ده‌رببڕیبایه .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:16 خوله‌كه.