ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنجاتی شـاری به‌غدا و له‌وێ زیاتر له 100 که‌سیان وه‌ک بارمته گرت و داوایان ده‌کرد له بری ئه‌وانه چه‌ند زیندانیکراوێـکی سه‌ر به‌خۆیان له عێراق و میسر ئازاد بکرێن.
به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی په‌لاماریان دان و شه‌ڕه ته‌قه له نێوانیاندا هه‌ڵگیرسـا و ژماره‌یه‌کی زۆر کوژراو و بریندار که‌وته‌وه که به‌پـێی دوایـین ئامار گه‌یشـتۆته 57 که‌س و نزیکه‌ی 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:22 خوله‌كه.