Accessibility links

کەناڵی مەسیرە: حوثییەکان کۆگایەکی چەکیان لە فڕۆکەخانەی نەجران لە سعودیە کردۆتە ئامانج


کەناڵی مەسیرەی تەلەفیزیۆنی سەر بە حوثییەکان بڵاویکردەوە حوثییەکان کۆگایەکی چەکیان لە فڕۆکەخانەی نەجران لە سعودیە کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگرکەوتۆتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە وتی حوثییەکان هەوڵیانداوە دامەزراوەیەکی مەدەنی لە شاری نەجران بکەنە ئامانج.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری وتەبێژی فەڕمی هێزەکانی هاوپەیمانێتی سەربازییەوە بڵاویکردەوە " حوثییەکان هەوڵیانداوە دامەزراوەیەکی مەدەنی لە شاری نەجران بکەنە ئامانج لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کە تەقەمەنی پێبووە."

بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکردووە.

حوثییەکان ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی سعودیەیان ڕەت کردەوە و ئاماژەیان بەوەدا موشەکێکی باڵیستیکیان بە ئاڕاستەی مەککە هەڵداوە. ئەمەش لە نێوەندی گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو و ئەمەریکادا دێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG