Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە بەرپەرچی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانی حوسییەکان دەداتەوە


کەناڵی فەڕمی سعودیە ئاماژەی بەوەدا هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە بەرپەرچی پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکانیان داوەتەوە و تێکیانشکاندوون، فڕۆکەکان لە یەمەنەوە بە ئاڕاستەی سعودیە هەڵدراون.

کەناڵی سعودیە وتی هاوپەیمانێتیەکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندووە موشەکێکی باڵیستیکی تێکشکاندووە کە حوسییەکانی یەمەن بە ئاڕاستەی شاری جازانی سعودیە هەڵیانداوە.

لە ساڵی 2015 دا هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە چووە ناو جەنگی ناوخۆی یەمەنەوە و تاوەکو ئێستا دژی حوسییەکانی یەمەن دەجەنگێت و پشتیوانی لە حکومەتی یەمەن دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG