Accessibility links

حوسییەکانی یەمەن کارمەندێکی دیکەی پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەستبەسەر دەکەن


بەگوێرەی بەرپرسانی حوسییەکان و سەرچاوەکانی دیکە، حوسییەکانی یەمەن بەرپرسێکی پێشووی دیکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان دەستبەسەر کردووە کە ماوەیەکی زۆرە باڵیۆزخانەکە داخراوە، تاوەکو ئێستا لانی کەم 11 کارمەندی پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەمەن دەستبەسەرکراون.

پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە سەنعا عبدول مەجید سەبرا و ئەندامێکی خێزانی دەستبەسەرکراوەکە وتیان حوسییەکانی یەمەن کە سەنعای پایتەخت و خاکێکی زۆری باکووری یەمەنیان لەژێر دەستدایە، هەفتەی ڕابردوو بەرپرسێکی پێشووی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان دەستبەسەر کردووە. ئەندامی خێزانی دەستبەسەرکراوەکە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ئەوەش لە ترسی ئەوەی تۆڵەی لێبکرێتەوە.

سەبرا وتی بەرپرسەکەی پێشووی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەکە لە بینای ئاسایش و هەواڵگری حوسییەکان دەستبەسەرکراوە. هێشتا نەزاندراوە حوسییەکان تۆمەتیان ئاڕاستەی کارمەندە ناوخۆییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کردووە یاخود نا.

وتی دەستبەسەراگرتنی ئەم کارمەندە مانگێک دوای ئەوە هات کە حوسییەکان جێگرەکەیان دەستبەسەر کردووە.

حوسییەکان ڕۆژی سێشەممە بەرپرسەکەیان بردۆتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و ماڵەکەیان پشکنیوە و دواتر بردوویانەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ئیمەیڵێکدا بۆ دەزگای هەواڵی فرانس پرێس وتی حکومەتی ئەمەریکا " بەردەوامە " لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی کارمەندانی ناوخۆیی باڵیۆزخانەکە ئازاد بکرێن.

لە ساڵی 2015 دا ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لە یەمەن داخست، ئەوەش لەکاتێکدا بوو شەڕ و پێکدادانەکان وڵاتەکەی دابەش کرد و حوسییەکانی یەمەن بەرەو سەنعای پایتەخت پێشڕەوییان کرد و دواتر کۆنتڕۆڵیان کرد، هەروەها زۆرینەی باکووری وڵاتەکەشیان لەژێر دەستدایە.

هەر لە هەمان ساڵدا سعودیە ڕابەرایەتی هاوپەیمانێتیەکی سەربازی کرد و پشتیوانی خۆی لەڕووی سەربازی و سیاسییەوە بۆ حکومەتی یەمەن دەربڕی. لەو کاتەوە هاوپەیمانێتیەکە دژی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە یەمەن دەجەنگن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG