Accessibility links

حوسییەکان دەڵێن هێرشیان کردۆتە سەر ئارامکۆ و ئامانجە هەستیارەکان لە جازانی سعودیە


حوسییەکانی یەمەنی هاوپەیمانی ئێران وتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر کۆمەڵێک ئامانج لە شاری جازانی باشووری سعودیە، لەنێویشیاندا کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ کە بۆتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

سعودیە کەوتنەوەی ئاگر یاخود بەئامانجکردنی سیستمی پاتریۆتی دژە موشەکی لەلایەن حوسییەکانەوە پشتڕاست نەکردۆتەوە.

بەڵام هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە وتی بەرپەرچی چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و پێنج موشەکی باڵیستیکیان داوەتەوە کە لە شەودابە ئاڕاستەی جازان هەڵدراون و بەهۆیەوە هەندێک لە پارچەی موشەک و فڕۆکەکان بەسەر زانکۆی جازاندا کەوتوونەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا ئاگرێک کەوتۆتەوە و دواتر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG