Accessibility links

حوثییەکان موشەکێک بە ئاڕاستەی نەجرانی سعودیە هەڵدەدەن


کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوثییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە حوثییەکان موشەکێکی باڵیستیکیان هەڵداوە بە ئاڕاستەی ناوچەی نەجرانی سعودیە لەنزیک سنووری نێوان هەردوو وڵاتی سعودیە و یەمەندا.

مەسیرە وتی " هێزی موشەکی موشەکێکی باڵیستیکی جۆری بەدر1ی هاویشتووە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە نەجران. بەڵام ئاماژەی بە کاتی هەڵدانی موشەکەکە نەداوە.

وتەبێژی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە عەقید ڕوکن تورکی مالکی ڕۆژی سێشەممە وتی " هێزی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانێتی بەرپەرچی موشەکێکی باڵیستیکیان داوەتەوە کە لەلایەن چەکدارە حوثییەکانەوە هەڵدراوە."

وتیشی " هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە توانیویەتی بەرپەرچی موشەکەکە بداتەوە و بیخاتە خوارەوە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG